ئەوقاف: لە 2137 مزگەوتی هەولێر لە مانگی رەمەزان لە یەک کاتدا بانگ دەدرێت

16-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێت، بۆ مانگی رەمەزان لە شاری هەولێر لە یەک ناوەندەوە بانگ دەدرێت و راستەوخۆ لە هەموو مزگەوتەکان بڵاودەبێتەوە. 
 
گوتەبێژی یەکێتی زانایان دەڵێت: لە داهاتوودا پڕۆژەکە لە هەموو شارەکان جێبەجێ دەکرێت و بانگدانەکە راستەوخۆ دەبێت نەوەکو تۆمارکراو.
 
نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ساڵی رابردوو بڕیار بوو سیستمەکە جێگیر بکرێت، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە جێبەجێ نەکرا و ئەم رەمەزانە جێبەجێ دەکرێت." 
 
بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێت، لەو شوێنانەی سیستمی بانگدانی ئەلیکترۆنی دانراوە، سیستمەکە جێبەجێ دەکرێت، لەنێویاندا لە 2 هەزار و 137 مزگەوت لە سنووری هەولێر لە یەک کاتدا بانگ دەدرێت.
 
بانگدانی ناوەندی لە شاری هەولێر تەنیا بۆ دوو کاتە، کاتی بەربانگکردنەوە و بانگی بەیانی.
 
هەروەها د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "سیستمەکە بۆ هەموو پارێزگای هەولێرە، لە شاری هەولێر لە مزگەوتی سەوافەوە بانگبێژێک بانگ دەدات و هەموو مزگەوتەکان راستەوخۆ دەیگوانەوە." 
 
شێرکاوەیی ئاماژەی بەوەش کرد، گواستنەوەی بانگەکە دراوە بە کۆمپانیایەکی تایبەتمەند و لە یەک کاتدا لە رێگەی سیستمەوە بانگەکە بۆ تەواوی پارێزگای هەولێر دەگوازێتەوە و سیستمەکە لە هەموو مزگەوتەکان جێگیرکراوە.
 
گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان گوتی "پرۆژەی یەکخستنی کاتی بانگ، گرنگە و خزمەتێکی باش بە مزگەوتەکان دەکات و لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییەوە جێبەجێ دەکرێت." 
 
لەبارەی پارێزگەکانی دیکەشەوە عەبدوڵڵا شێرکاوەیی گوتی "لە دهۆکیش زۆرینەی کارەکانی سیستمەکە تەواو کراون. لە سلێمانی و شارەکانی دیکەش لە بەرنامەدایە." 
 
بە گوتەی گوتەبێژی یەکێتیی زانایان، "بانگدان بە تۆمارکراوی دروست نییە، ئەم سیستمە لە رێگەی بانگبێژەوە دەبێت نەوەکو تۆمارکراو کە لە رووی شەرعەوە کێشەی نابێت."
 
بەگوێرەی ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی بە ئەگەری زۆرەوە 01ـی مانگی داهاتوو، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئاژەڵ لەسەر رێگەی هەولێر-کەرکووک

بازاڕی ئاژەڵفرۆشانی سەر شەقام و سەربڕینی نایاسایی مەترسیی تای خوێنبەربوونی زیادکردووە

لەسەر رێگەی هەولێر-کەرکووک، سەرەڕای قەدەخەکردنی سەربڕینی ئاژەڵ بەهۆی مەترسییەکانی تای خوێنبەربوونەوە، هێشتا بازاڕی ئاژەڵفرۆشان گەرمە. ئەمەش لەکاتێکدایە پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە نەبوونی کوشتارگەی ستاندارد و کەمیی پزیشکی ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان.