رووداو دیجیتاڵ
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە بەزووترین کات سەردانیان بکەن و پێنج هەزار دۆلار وەکو بارمتە دابنێن، ئەگەرنا کۆمپانیای یەدەگ لە شوێنیان دادەنرێت.
رۆژی یەکشەممە، 16ـی شوباتی 2025، حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، "سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانە ئاگادار دەکەینەوە كه ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی (2025) به‌رامبه‌ر به ( 1446) كۆچی ده‌رچووه، به‌زووترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی واژۆكردنی گرێبه‌ست."
حەج و عومرە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هه‌ر كۆمپانیایه‌ک دوابكه‌وێت، مافی به‌شداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت."
هاوکات کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "لە ئەمڕۆوە گرێبەستەکان دەستیپێکردووە، ناوی 100 کۆمپانیا گەڕاوەتەوە، دواكات بۆ سه‌ردانكردنی كۆمپانیاكان رۆژی پێنجشه‌ممەیە کە دەکاتە 20-2-2025."
ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عومره‌یان نه‌كردووه، پێویسته 5 هه‌زار دولار له‌گه‌ڵ خۆیان ببەن. کاروان ستوونی دەڵێت، "ئەم بڕە پارەیە وەکو بارمتە لە بانک دادەنێین، ئەگەر هەر کەسێک مافی خورا، لەو پارەیە قەرەبوو دەکرێتەوە."
گوتەبێژی حەج و عومرە گوتی، پێویستە ئەو کۆمپانیایانە پابەندی ئەم رێنماییانە بن:
- پێویستە خزمەتی ئەو حاجییانە بکەن کە لەگەڵیانن
- هەر بڕیارێکی حەج و عومرە دەیدات پێویستە پێیەوە پابەندبن
- پێویستە بەگوێرەی رێنماییەکانی رێنیشاندەری ئایینی (مورشید) بجووڵێنەوە
- پێویستە هاوکار و هاوئاهەنگ بن و ئاسانکاری بکەن لە دابەشکردنی خواردن بەسەر حاجییان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ