کەشناسی: سبەی باران دەبارێت

16-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە زۆربەی شارەکان باران دەبارێت. کەشناسێک دەڵێت، شەپۆلەکە کەمتر لە 24 کاژێر دەخایێنێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، "سبەی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەکرێت؛ کاریگەریی شەپۆلەکە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر دەبێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی 4 بۆ 8 ملیمەترە، لە هەڵەبجە دوو بۆ سێ ملیمەتر و لە هەولێر یەک بۆ سێ ملیمەتر دەبێت. هیچ ئاماژەیەکیشی بە دهۆک نەکردووە.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "شەپۆلەکە کاژێرە سەرەتاکانی بەرەبەیانی سبەی دەستپێدەکات و کورتخایەنە. کەمتر لە 24 کاژێر بەردەوام دەبێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبن:
 
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 10 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە