شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەکات

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات و پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێ بکەن.
 
رۆژی پێنجشەممە 16-01-2025، سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیاربوو شاندەکە ئەمڕۆ سەردانی بەغدا بکات، بەڵام پێشتر راگەیێندرا کە دواخراوە بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو".
 
دەگوترێت شاندەکە پێکدێن لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
 
بەگوتەی سەرچاوەکەی رووداو، سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، بەتایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. گوتیشی: "سەردانەکە ئەنجامی گفتوگۆکانی مانگی 12ـی ساڵی رابردووە".
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هەرچەندە رۆژی دووشەممە دیاریکراوە بۆ سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان، بەڵام "ئەگەر هەیە" رۆژەکە جارێکی دیکە دوابخرێت.
 
کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە پرسی مووچە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە.
 
08ـی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەیەکی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: ''حکومەتی فیدراڵ پابەند نەبووە بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی  2024 و چاوەڕوانین تەواوکاریی مووچەی مانگی 12ـمان بۆ بنێرێت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی و سەرۆک بارزانی.

هۆشیار زێباری: سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە

هۆشیار زێباری لە پۆستێکی ئێکس دا دەڵێت: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق بۆ راگواستنێکی سیاسیی ئارام. سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان."