مەزڵووم عەبدی گەڕایەوە رۆژئاوای کوردستان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەڕایەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەولێر پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کرد و کۆبوونەوە.
 
رووداو زانیویەتی، کە مەزڵووم عەبدی، بە هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی سەردانی هەولێری کردووە و بە هەمان هێلکۆپتەریش گەڕاوەتەوە.
 
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق بۆ راگواستنێکی سیاسیی ئارام. سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان."
رۆژی دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەم، د. حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی رۆژئاوای کوردستان کرد و لە حەسەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکە کە داخراو بوو لەبەردەم میدیا، د. حەمید دەربەندی، پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاند، کە جەختی لەسەر گرنگیی یەکڕیزیی کورد کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هەنووکەییەکانی سووریا.
 
میدیای هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی کردەوە، مەزڵووم عەبدی سوپاسی پەیام و پشتیوانی سەرۆک بارزانی کردووە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە قۆناخی ئێستا پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان هەموو لایەنە کوردییەکان هەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و دەستەبەرکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشی سەربازیی ژمارەیەک پێشمەرگە.

وەزیری پێشمەرگە بۆ رووداو: نابێ پێشمەرگە تایبەتمەندیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکاتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، خۆ دەرخستنی ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەخەیە و تەواوی پەیجەکانی دەرەوەی وەزارەتیش دادەخرێن. وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، "هەندێک بابەت تایبەتمەندی پیشەیی و سەربازییان هەیە و نابێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکرێنەوە."