شەڕی بەنداوی تشرین؛ شەش هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەش هاووڵاتی لە نزیک بەنداوەکە گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت: "نیگەرانین لە ئەگەری تەقینی بەنداوەکە."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16.1.2025، هەسەدە رایگەیاند، بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک، فڕۆکەی شەڕکەر و بێفڕۆکەوانی تورکیا ئەو خۆپێشاندەرانە دەکەنە ئامانج کە لە بەنداوی تشرین لە باشووری منبج گردبوونەتەوە و داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە دەکەن بۆ سەر بەنداوەکە. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "تاوەکو ئێستا شەش هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون لە تاوانێکی نێودەوڵەتیی ئاشکرادا کە دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا ئەنجامی دەدات."
 
بەنداوی تشرین لەنێوان منبج و کۆبانێیە و 80 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیاوە دوورە.
 
بەنداوەکە بە ناوچەیەکی ستراتیژی دادەندرێت و لە ساڵی 1999ـوە کارەبای ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دابین دەکات، بەتایبەت سنوورەکانی شاری کۆبانێ، منبج و گوندەکانی دەوروبەریان.
 
هەسەدە لە راگەیێندراوەکە دەڵێ: "لە کاتێکدا ئەم هێرشە تاوانکارانە و دڕندانە سەرکۆنە دەکەین، دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا و سەرۆکەکەی ئەردۆغان بەرپرسیار دەکەین لە هەر لێکەوتەیەکی مەترسیدار و کارەساتبار کە بەنداوەکە دەگرێتەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە کە زیانی گەورەی بە بەنداوەکە گەیاندووە."
 
"داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بێدەنگی نەنوێنێت بەرامبەر بەو تاوانانەی تورکیا کە لە ماوەیەکی درێژە بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامی دەدات، بەتایبەتی کۆمەڵکوژییەکانی دواییی بەنداوی تشرین."
 
 هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژە بەوەش دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانی قووڵی خۆی دەردەبڕێ لە ئەگەری تەقینی بەنداوی تشرین، بەهۆی ئەو بۆردوومانە بەردەوامەی کە ماوەی دوو رۆژە لەلایەن تورکیای داگیرکارەوە دەکرێتە سەری."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشی سەربازیی ژمارەیەک پێشمەرگە.

وەزیری پێشمەرگە بۆ رووداو: نابێ پێشمەرگە تایبەتمەندیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکاتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، خۆ دەرخستنی ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەخەیە و تەواوی پەیجەکانی دەرەوەی وەزارەتیش دادەخرێن. وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، "هەندێک بابەت تایبەتمەندی پیشەیی و سەربازییان هەیە و نابێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکرێنەوە."