گالەری

16-01-2024
15 Photos
هەژار جەوهەر
 
رووداو دیجیتاڵ
 
تەرمی پێشڕەو دزەیی و کچە یەک ساڵانەکەی بە ئاڵای کوردستان و ئاپۆڕای سەدان کەس لە خزم و دۆستانیان گەڕێندرانەوە زێدی باب و باپیرانیان. سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پێشڕەو دزەیی، بازرگانە خێرخوازەکەی باقرتە و دەشتی هەولێر ئامادە بوو.
 
لەکاتی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی براکەی، عەبدوڵڵا دزەیی، برای پێشڕەو دزەیی بە میدیاکانی گوت، "راستە کاک پێشڕەو و ژینە خانی کچی شەهید کران و ئەوانی دیکەش، هەموویان جێگایان بەهەشتە، بەڵام کاک پێشڕەو تەنیا ناوی پێشڕەو نەبوو، بەڵکو لە بونیادنانەوەی وڵاتەکەشی پێشڕەو بوو."
 
پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی، تەمەنی 58 ساڵ بوو، لەگەڵ ئەوەی کاری بازرگانیی دەکرد، یەکێک بوو لە خێرخوازە دیارەکانی هەرێمی کوردستان و بەشداریی لە ناردنی خۆراک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە کردووە.
 
جگە لە نێوبانگی تایبەتیی لە بواری بازرگانی؛ دەستکراوەیی بۆ هەژران، دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە پێشڕەو دزەیی کردبووە سیمایەکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی.
 
تەرمی پێشڕەو و ژینەی کچی لە گوندی باقرتەی شارۆچکەی شەمامک و لەتەنیشت گۆڕی مەجیدئاغای باوکی بەخاک سپێردران.
 
پێشڕەو دزەیی دوو هاوژین و چوار منداڵی هەبوو؛ لە هێرشەکەی ئێراندا بۆسەر هەولێر جگە لە گیانلەدەستدانی خۆی و منداڵێکی یەک ساڵانی، کوڕە گەورەکەی و هاوژینێکیشی بریندار بوون.