بەغدا و هەولێر رێککەوتن؛ دەست بەناردنى مووچەى مانگی 11 کرا

15-12-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەولێر و بەغدا رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنى رێکارەکان بۆ ناردنى پارەى مووچەى مانگى 11 و چارەسەرکردنى تێبینییەکان لەبارەى مووچە لە ماوەى 10 رۆژدا. هەروەها، بڕیار درا شاندێکى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ سەردانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان بکات و گفتوگۆکانیش لەبارەى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان دەستپێدەکەنەوە.
     
ئەو بڕیارانە لە راگەیێندراوێکى وەزارەتى دارایی فیدراڵ دا هاتوون، لە دواى کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ى کانوونى یەکەمى 2024، لە بەغدا ئەنجامدرا.
 
وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ رایگەیاند، لەگەڵ شاندەکەى هەرێمى کوردستان رێککەوتوون لەسەر ئەوەى شاندێکى فەرمانگەى ژمێریاریی وەزارەتەکەیان سەردانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان بکات بۆ ئەوەی هاوکارییان بکات لە هەموارى تەرازووى پێداچوونەوەى مانگانە لەبارەى مووچە و فەرمانگەى ژمێریاریی لە ئەمڕۆوە دەستیکرد بە گرتنەبەرى رێکارەکان بۆ خەرجکردنى پارەى مووچەى مانگى تشرینى دووەم.
 
ئەو وەزارەتە رایگەیاندووە، لەسەر بنەماى بڕیارى سەرۆکوەزیران، 430 ملیار دینار دەگوێزرێتەوە بۆ سەر مووچەى هەرێمى کوردستان و تیمى تەکنیکى هەردوولا لە ماوەى 10 رۆژدا چارەسەرى تێبینییەکانى دیکە دەکەن کە لەبارەى مووچەوە هەن؛ کە لە 15ى کانوونى یەکەمەوە دەستپێدەکات، هەروەها پێداچوونەوە بە کارەکانى لیژنەیەک دەکرێت کە بەگوێرەى فەرمانێکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق پێکهێنراوە، ئەمە پێوست بە ئامادەبوونى نوێنەرانى هەرێمى کوردستان دەکات لەو لیژنەیەدا.
 
حکومەتى فیدڕاڵ بڕیاریداوە سێ گوژمەى 760 ملیار دینارى بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت بۆ مانگەکانى تشرینى یەکەم و دووەم و کانوونى یەکەم، تاوەکو ئێستا یەک گوژمە لەو پارەیە نێردراوە، ئەو 430 ملیار دینارە بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى پارەى مووچەی ئەو سێ مانگەیە بەو پێیەى بۆ هەرمانگێک هەرێمى کوردستان پێویستى بە زیاتر لە 980 ملیار دینارە.
 
سەرچاوەیەکیش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رووداوی گوت، پارەی مووچەی مانگی 11 دابینکراوە.
 
وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ رایگەیاندووە، هەرێمى کوردستان پابەندکرا بە خەرجکردنى مووچەى مانگی تشرینى یەکەم، گفتوگۆ و بەدواداچوونەکان بەردەوام دەبن لەگەڵ ئەو لیژنەیەى پێکهێندراوە بۆ تاوتوێکردنى ئەوەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان، یاساى خانەنشینى ساڵى 2019ى عێراق بیانگرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر.

قایمقامی پشدەر: هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر هێڵی ترانزێتی مادەی هۆشبەر

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''