سیستمی گشتیی کارەبای نیشتمانیی هەرێمی کوردستان کوژایەوە؛ کەی کارەبا دێتەوە؟

15-12-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی کارەبای نیشتمانیی بەهۆی کێشەی دانەگازەوە تووشی کێشە بوو، کێشەکە لە سەرچاوەکەیەوە چارەسەر کراوە.

 

غالب محەممەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 15-12-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "کێشەی لێچوونی گاز لە دانەگاز هەبوو و چارەسەر کراوە، بەڵام پێدانەوەی کارەبا و ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە کاتی دەوێت." 
 
غالب محەممەد، کە سەرپەرشتی کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای هەڵەبجەش دەکات، دەڵێت "لە نزیک کاژێر 10:45ـی ئەمڕۆوە کارەبا گەیشتووەتەوە وێستگەکان، بەڵام ئاساییبوونەوەی پێدانی کارەبا بەگوێرەی خشتە و بەرنامەی هەموو ناوچەکان، نزیکەی 20 کاژێری دەوێت." 
 
کاژێر 04:30ـی بەهۆی کێشەی لێچوونی گاز لە کۆمپانیای دانەگاز، سەرەتا بەشێکی سەرچاوەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کوژانەوە، دواتر بووە کوژانەوەی گشتیی سیستمی کارەبای نیشتمانی.
 
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی گوتیشی، تیمی وەزارەتی کارەبا لە کاژێرەکانی بەیانی ئەمڕۆوە و سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە بوون تاوەکو لە سەرچاوەکەیەوە چارەسەریان کرد.
 
01-12-2023، جارێکی دیکە کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان روویدا و رۆژی دواتر کێشەکە چارەسەر کرا.
 
وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە 
 
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئەمڕۆ رایگەیاند، "کاژێر 04:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی گرفتی هەناردەی گاز، کوژانەوەی گشتیی کارەبا روویدا. تیمەکانی کارەبا توانیویانە کێشەکە چارەسەر بکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گڵۆپێکی کارەبایی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پرۆژەی رووناکی: نالەباریی کەشوهەوا کێشەی تەکنیکی بۆ کارەبای نیشتمانی دروستکردووە

پرۆژەی رووناکی رایدەگەیێنێت، بەهۆی نالەباریی کەش و هەوا، تۆڕی کارەبای نیشتمانی تووشی کێشەی تەکنیکی هاتووە کە بووەتە هۆکاری پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە گەڕەکەکان.