گالەری

15-12-2022
19 Photos
رووداو دیجیتاڵ 

لە یاریی پێش کۆتایی نێوان فەرەنسا و مەغریب شەقامی ئیسکان جمەی دەهات لە وەرزشڤانان و بەشێک لە لایەنگرانی فەرەنسا لەگەڵ خۆیان کەڵەشێریان هێنابوو.
 
ئێستا بەهۆی یارییەکانی مۆندیالەوە شەقامی ئیسکان لە پێشووتر قەرەباڵختر دەردەکەوێت. بۆ یارییەکەی فەرەنسا و مەغریب-یش سەدان کەس لەبەردەم خواردنگە و چاخانەکان سەیری یارییەکەیان دەکرد. 
یارییەکەی فەرەنسا و مەغریب بە 2-0 لە بەرژەوەندیی فەرەنسا کۆتایی هات و لە یاریی کۆتایی مۆندیالیش لەگەڵ ئەرجەنتین یاریی دەکات. 
 
دوای یارییەکە هاندەرانی فەرەنسا قسەیان بۆ رووداو کرد و دڵخۆش بوون بە سەرکەوتنی فەرەنسا و یەکێکیان بە رووداوی راگەیاند کە دوای مەغریب سەرەی ئەرجەنتینە و کاسەکەش هەر بۆ فەرەنسا دەبێت.