بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو ئاژەڵانی گوندەکانی چیای ئاسۆس، ئاژەڵدارانی نیگەران کردووە

15-11-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو ئاژەڵانی چیای ئاسۆس
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو ئاژەڵانی چیای ئاسۆس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بڵابوونەوەی نەخۆشی لەنێو مەڕوماڵاتەکانیان، دانیشتووانی گوندەکانی بناری چیای ئاسۆسی نیگەران کردووە، بەهۆی نەخۆشییەکەوە یەکێک لە هاونیشتمانییانی گوندێکی ناوچەکە لەماوەی 15 رۆژدا 11 سەر مەڕی مرداربووەتەوە.
 
مەحەممەد حسێن ئەو هاونیشتمانییەیە و باسی نەخۆشییەکە و دۆخی ئاژەڵەکانی دەکات و دەڵێت، "دەمێنێتەوە تاوەکو 10 ڕۆژان دوای 10 ڕۆژەکان دەیکوژێت، مردار دەبێتەوە، هەموو مەڕی ئاوسوو مەڕی چاکن، لە مەڕەکەی تێدەگەڕێ کامە مەڕی چاک و شازە ئەوە دەکوژێت."
 
هێدی رەسووڵ یەکێکی دیکەیە لە ئاژەڵدارانی ناوچەکە گوتی، "دوو جار لۆقاحم بۆ کردوون جارێکی کوتانی تاعوونم لێیان داوە، جارێکی کە دەرزی ڤایرۆس ئەویشم بۆ کردووە، تەقریبەن ئەوە سێ چوار ڕۆژە بۆمان کردووە جا نازانین لەوە بە دواوە نەتیجەی چۆن دەبێت."
 
لەماوەی کەمتر لە بیست ڕۆژدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو مەڕ و ماڵاتی گوندنشینانی بناری چیای ئاسۆس بە تەنیا لە گوندی کەڵەکان زیاتر لە پەنجا سەر مەڕ مردار بوونەتەوە.
 
بەهۆی نەبوونی تاقیگە  لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڤێتێرنەریی راپەڕین، تاوەکو ئێستا نەخۆشییەکە دەستنیشان نەکراوە، سامپڵیان ناردووە بۆ تاقیگەی ڤێتێرنەری سلێمانی، چاوەرێی گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکانن.
 
دکتۆر سەعدی تەیب  بەرێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەریی راپەڕین لەبارەی نەخۆشییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "خاوەن ئاژەڵەکان ئەوانەی ئاژەڵەکانی تووش بووە ئەوانەمان جیاکردووەتەوە، رێنمایمان پێداون، رێنمای پزیشکی، لەگەڵ ئەوەشدا دەرمانی دژەڤایرۆس بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە دووبارەبوونەوە و لە تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە."
 
نزیکەی مانگێکە نەخۆشیەکە لەناو مەڕوماڵاتی گوندەکانی بناری چیای ئاسۆس و قەزای پشدەر بڵاوبووەتەوە و لەنێو ئاژەڵەکانیشدا تەنیا مەڕ و بزنی گرتووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی سەرژمێری.

راگەیاندنی سەرژمێری: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لە قۆناخی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، چەند رۆژێکی دیکە قۆناخی کۆتایی سەرژمێری دەستپێدەکات و ئەو هاونیشتمانییانەی لە قۆناخەکانی رابردوودا نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن، لەم قۆناخەدا تۆمار دەکرێن.