رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا 9 کەس بریندار بوون.
رووداوەکە نزیک کاژێر 09:00ـی ئەمشەو لە رێگەی سۆران - خەلیفان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تویۆتا لاندگرۆزەر و نیسان سەنیدا روویداوە.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری لە سۆران کراون. ئازاد ساڵح، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئەنجامی رووداوەکە 9 بریندار هێندراونەتە نەخۆشخانە کە سێیان شکانیان هەیە و ئەوانی دیکەش برینی جیایان هەیە".
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بڵاونەکراوەتەوە.
بە گوێرەی پۆلیسی هاتووچۆ، ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویاندابوو. لەو رووداوانەدا 445 کەس گیانیان لەدەستدابوو و 7 هەزار و 250 کەسیش بریندار ببوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ