خوێندنی باڵا 70 کورسیی زەماڵەی خوێندن لە رووسیا رادەگەیێنێت

15-10-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى خوێندنى باڵا 70 کورسى وەک سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە رووسیا رادەگەێنێت. بەگوێرەی رێنماییەکان، خوازیاری خوێندنی بەکالۆریۆس، دەبێت کۆنمرەی پۆلی 12ی لە 75٪ کەمتر نەبێت؛ بۆ ماستەر کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65٪ کەمتر نەبێت و بۆ خوێندنی دکتۆرا کۆنمرەی ماستەری لە 70٪ کەمتر نەبێت. 
 
رۆژی یەکشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2023، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، وەزارەتى خوێندنى باڵا "مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی روسیای فیدراڵ 70 کورسیی خوێندنى وەک سکۆلەرشیپ بۆ تەواوکردنى خوێندنى (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 پێشکێش بە هەرێمی کوردستان کردووە."
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە چەند مەرجێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەکات؛ دەتوانن لە رێگەى ئەم بەستەرەوە داواکارى پێشکەش بکەن:
 
 
1. مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس:
 
* پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
* دەبێت لە هیچ دامەزراوەیەکى حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
* بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکێش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستییان لە 85٪ کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشى کە پسپۆریی ددان و دەرمانسازی پێشکێش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستییان لە 80٪ کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو خوازیارانەى کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکێش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانیستییان لە 75٪ کەمتر نەبێت.
* کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی رووسیا پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە بکەن.
 
 
2. بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر:
 
*  پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
*  پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە. 
*  دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65٪ کەمتر نەبێت.
*  داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکێش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
*  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
*  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی رووسیا پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە بکەن.
 
 
3. بۆ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا: 
 
* پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
* پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە. 
* دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە 70٪ کەمتر نەبێت.
* داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکێش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
* کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
* کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی رووسیا پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە بکەن.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند تێبینییەکیشی خستووەتەڕوو، بەمشێوەیە:
 
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لە رێگەی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com)، وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکى لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم بەسەتەرەیەوە پڕبکاتەوە.
- هەر پێشکەشکارێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.