لە کوێستانەکانی قەندیل هاونیشتمانییەک کوژرا

15-10-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو - رانیە

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 15-10-2023 هاونیشتیمانییەکی دانیشتووی گوندی رەزگەی سەر بە شارۆچکەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تەقەی لێکرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
 
عەبدوڵڵا عەباس، بەڕێوەبەری شارۆچکەی ژاراوە لەوبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو هاونیشتمانییە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە، ناوی حەمەد خدر حەمەدە و تەمەنی 60 ساڵە."
 
عەبدوڵڵا عەباس گوتی، حەمەد خدر لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە مەبەستی هێنانی مەڕ و ماڵات چوونەتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە کاتی گەڕانەوەیاندا تەقەیان لێکراوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەری شارۆچکەی ژاراوە گوتیشی، دوو هاونیشتمانییەکەی دیکە لەکاتی تەقەکردنەکەدا هەڵاتوون، کەوتوون و بە سووکی بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە