رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک روویدا و دانیشتووانی شارەکە هەستیانپێکرد.
حەمید حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی بوومەلەرزەزانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بوومەلەرزەکە بە گوڕی سێ پلە بووە بە پێوەری رێختەر".
بوومەلەرزەکە نزیک کاژێر 07:00ـی بەیانی ئەمڕۆ 15ـی ئەیلوول روویداوە و بە قوڵاییی 10 کیلۆمەتر لە باشووری قەزای ئاکرێ بووە.
چەند هاونیشتمانییەک لە سنوورەکەوە بە رووداویان گوت، ئەمڕۆ بە هەستکردن و کاریگەریی بوومەلەرزەکە لە خەو رابوون.
بەهۆی کەمیی گوڕی بوومەلەرزەکە، هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ