رووداو دیجیتاڵ
هێزی پاسەوانی سنووری ئێران رۆژی هەیینی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە، کۆڵبەرەکان رادەکەن و هیچیان بەرنەکەوتوون.
ڤیدیۆی کاتی تەقەکردنی هێزی پاسەوانی سنووری ئێران لە کۆڵبەرەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و، تێیدا دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت و، دیارە کە دەیان کۆڵبەر بەرەو "گوندی بڵەسەن رادەکەن".
کەسێک کە کاتی تۆماری ڤیدیۆکەدا قسە دەکات دەڵێ، (هێزە سەربازییەکانی ئێران)، "تەنیا یەک کۆڵیان بۆ گیراوە و ئەویش هی ئێمە نییە".
ئەو کۆڵبەرانە لە کاتی گەڕانەوە لە سنوور، تەقەیان لێکراوە.
ساڵانە لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران، دەیان کۆڵبەر گیان لەدەستدەدەن یان بریندار دەبن.
ژمارەیەکی دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان و تەنانەت هەندێ لە خەڵکی شارەکانی دوورتر لە سنووریش لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە و ورمێ بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان. کۆڵبەریی دەکەن.
حکومەت هاتووچۆی کۆڵبەرەکان لە ناوچە سنوورییەکان بە نایاسایی دەزانێت. بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ساڵی 2022ـدا 39 کۆڵبەر کوژراون و 195 کۆڵبەریش بریندار بوون.
حکومەتی ئێران لە ساڵی 2017ـەوە بازاڕچە سنوورییەکانی داخستووە و کۆڵبەریی قەدەخە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ