رووداو- لاس فێگاس
پێشانگایەکی گەورەی تەکنەلۆژی رۆژی 12ی نیسانی 2015 لە لاس فێگاس کرایەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامدەبێت.
لە ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا، لە شاری لاس فێگاس، گەورە کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی ئامێری تەکنەلۆژیای تەلەفزیۆنی و رادیۆیی لە پێشانگاکەدا بەناوی NAB ، نوێترین بەرهەمەکانیان خستەڕوو. لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 7 هەزار کۆمپانیا بەشداربوون و پێشبینیشدەکرێت 100 هەزار کەس سەردانی بکەن.
هەژار برنجی، بەڕێوەبەری تەکنیکی تۆڕی میدیایی رووداو، کە وەک نێردراوی رووداو سەردانی پێشانگاکەی کردووە، باسی لە هۆکاری بەشداریکردنی رووداو کرد و گوتی" بۆ پەرەدان بە سیستمەکان و ئامادەکاری بۆ هەنگاونانی گەورە لەبواری تەکنەلۆژی، رووداو بەشداریکردووە".
برنجی بۆ بینەرانی رووداو گوتیشی"چاوەڕوانی سوپرایزی گەورەبن لە ساڵی 2015".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ