پێنتاگۆن بۆ رووداو: ئاگاداری هێرشەکەی سەر شاری هەولێرین

16-01-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئاگاداری هێرشەکانی سەر شاری هەولێرن کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کراون. دوو بەرپرسی ئەمریکیش دەڵێن، هیچ بنکەیەکی ئەمریکی لە هەولێر نەکراوەتە ئامانج.
 
‌هەردوو بەرپرسە ئەمریکییەکە بە مەرجی پاراستنی ناوەکانیان بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، هیچ بنکە و بارەگایەکی ئەمریکا لە هەولێر بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە زیانیان بەرنەکەوتووە.
 
لە وەڵامی ئیمەیڵێکی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن رایگەیاند، ئاگاداری هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانن بۆ سەر چەند پێگەیەک لە باکووری رۆژهەڵاتی هەولێر، بەڵام دەڵێت لەم کاتەدا زانیاریی وردیان لەبەر دەست نییە تاوەکو بیخەنەڕوو.
 
پێشتر سوپای پاسداران لەبارەی هێرشکەوە رایگەیاند، "ناوەندێکی سیخوڕیکردن و کۆکردنەوەی زانیاریمان لە دژی ئێران" لە نزیک هەولێر کردووەتە ئامانج. بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئەو تۆمەتەی ئێرانی رەتکردەوە.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی تیمی پەیامنێرانی رووداو، پێشڕەو دزەیی، وەبەرهێنەر و سەرمایەداری شاری هەولێر و چوار ئەندامی خێزانەکەی لە هێرشە مووشەکییەکەی پاسداران گیانیان لەدەستداوە.
 
کاژێر 11:25 خوولەکی شەوی 15ی کانوونی دووەمی 2024 خەڵکی هەولێر و بەتایبەتی 40 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی هەولێر بەهۆی چەند دەنگێکی گەورە راچڵەكان.
 
دوای کەمتر لە کاژێرێک، سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا پشتڕاستیکردەوە کە بە مووشەکی بالیستی هێرشەکەی کردووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''