جێبەجێکاری پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان: بەنداوەکە ئاوێکی زۆری خواردنەوە بۆ هەولێر دابین دەکات

15-01-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
بەنداوی گۆمەسپان. وێنە: رووداو
بەنداوی گۆمەسپان. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

بەنداوی گۆمەسپان، گەورەترین بەنداوی هەولێرە. دوای دووكان و دەربەندیخان، سێیەم گەورەترین بەنداو دەبێت لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و پشت بە ئاوی باران دەبەستێت. بەنداوەکە بە شێوەی 24 کاژێری کاری تێدا دەکرێت بۆئەوەی هاوینی ئەم ساڵ کارەکانی تەواو بکرێن.
 
فەرەیدوون سابیر، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری بەنداوی گۆمەسپان دەڵێت، "بە بەردەوامی کاری تێدا دەکەین، مەگەر بەس باران و سەرمای زۆر جاروبار رامانگرێت، دەنا مەبەستمانە بۆ هاوینی ئەم ساڵ کارەکانی تەواو ببن و ئێستا کە کارە سەرەکییەکەی بەرزکردنی بارستایی بەنداوەکەیە، زیاتر لە 35 مەتر تەواو بووە، کە خۆی بەرزییەکەی 70 مەترە."
 
پاییزی ساڵی 2013 بەردی بناخەی بەنداوەکە دانراوە، شەڕی داعش و قەیرانی دارایی کارەکانی دواخست. بەهاری ساڵی 2021 دەست بەکارەکانی کرایەوە و ئێستا 65%ی کارەکانی تەواو کراون.
 
لەبارەی سوودەکانی بەنداوەکەوە عەبدوڵڵا گەردی، جێبەجێکاری پرۆژەکە دەڵێت، "سوودەکانی هەتا بڵێی زۆرن، لە بەرزکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی، سامانی ماسی، کە ئێستا سفرەی زۆربەی ماڵانە، ئاودێری کە دەبینی چەندە زەویوزار لە دەوروپشتی بەنداوەکەن، هەروەها ئەو ناوچەیە خۆی گەشتیارییە و بەنداوەکەی تەواو بێت گرنگییەکی زۆر بە کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە دەدات. لەوانەش گرنگتر رزگارکردنی هەولێرە لە وشکەساڵی و 400 مەتر لە هەولێر بەرزترە و بێ مزەخە و بەردەوام ئاوێکی زۆری خواردنەوە بۆ هەولێر دابین دەکات."
 
لە هەردوو رووی بەنداوەکە ژمارەیەک گوند و ئاوایی هەن، گوندنشینان دڵیان بە کارەکە خۆشە.
 
سەلام حەمەد، دووکاندار دەڵێت، "جارێ ئێمە بایەخی بەنداوەکە چاک ناناسین، دەنا دەزانین چەندە هەلی کار دەڕەخسێنێت و خەڵکی بەو بەنداوەوە قەت چاوی لە مووچەخۆری نابێت و کاری باش لێرە پەیدا دەبن." محەممەد ئیسماعیلیش کاسبکارە و دەڵێت، "لەڕووی کشتوکاڵییەوە ئومێدی چاکمان پێیەتی و رووبەری زەوییەکانمان بەراو دەکات."
 
95 ملیار دیناری گوژمەی تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی بەنداوەکە، 70 مەتر بەرزییەکەیەتی و 512 مەتر درێژە، شەش ملیۆن و 125 هەزار مەتر دووجا رووبەرەکەیەتی و 16 هەزار دۆنم زەوی بەراو دەکات؛ 115 ملیۆن مەتر سێجاش ئاو گلدەداتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروێنەی گەنم لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کشتوکاڵی گەرمیان: پێشبینی دەکەین ئەم ساڵ 150 هەزار تۆن گەنممان هەبێت

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان رایدەگەینێت، سەرەڕای کەمبارانی، دۆخی کشتوکاڵی ناوچەکە لە چاو ساڵانی 2022 و 2023 باشترە و پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ 150 هەزار تۆن گەنمیان هەبێت.