هەموو ساڵێک لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە شەوی 13 ئەیلوول جەژنی خاچ بەرز رادەگیرێت.
لەو شەوەدا خەڵک بەردەم ماڵەکانیان بە خاچ دەڕازێننەوە و یاریی ئاگرین دەتەقێنن، رۆژی دواتریش دەبێتە جەژن لە کەنیسەکان و نوێژ دەکەن.
چیرۆکی ئەم جەژنە بۆ سەردەمی شا ژن هێلان، دایکی ئیمپراتۆری قوستەنتینیە دەگەڕێتەوە، ئەوەش کاتێک بەدوای ئەو خاچە دەگەڕا کە پێغەمبەر عیسای پێ لە خاچ دراوە.