کوێستان محەممەد: نیڤشکانێکی خانەقین و زاخۆ پێویستە وەکو نیڤشکانێکی بەسرە پارەی تۆڕی پاراستنی هەبێت

16-07-2024
ئەبوبەکر ئیسماعیل
سۆران و هاوکار دوو نیڤشکانی سنووری ئیدارەی راپەڕینن
سۆران و هاوکار دوو نیڤشکانی سنووری ئیدارەی راپەڕینن
A+ A-
 
رووداو - راپەڕین

سۆران و هاوکار هاوڕێی یەکدین و نیڤشکانن، گەرمترین باس و خواسی ئەم رۆژانەیان زیادکردن و هاوتاکردنی مووچەکانیان بە مووچەی نیڤشکانی بەغدا.
 
سۆران خدر، نیڤشکان دەڵێت، "بەگشتی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە ژیانێکی چەرمەسەریدا دەژین، ئەگەر مووچەکەمان هاوتای بەغدا بکرێت، بە دڵنیاییەوە ژیانمان خۆش دەبێت." هاوکار لەتیف، نیڤشکان دەڵێت، "کورتەباڵا هەیە نەخۆشە، سێ بۆ چوار منداڵی هەیە، 150 هەزار دینار بەشی هیچ ناکات، ئەگەر زیاد بکرێت، زۆر باش دەبێت."
 
لە هەرێمی کوردستان لیستێکی 13 هەزار کەسی لە نیڤشکان رەوانەی بەغدا کراوە، چاوەڕێن بکرێنە مووچەخۆر، 950 کەسیان دانیشتووی راپەڕینن.
 
شەماڵ عەباس، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی راپەڕین دەڵێت، "كەس بە 150 هەزار دینار ناچێت بەڕێوە، بەتایبەت ئەو نیڤشکانەی خێزاندار یان کرێچین، دۆخیان زۆر خراپە و ژیانیان بۆ قورسە."
 
لە هەرێمی کوردستان 75 هەزار کەس مانگانە بڕی 150 هەزار دینار مووچەی نیڤشکان وەردەگرن.
 
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، "وەکو خۆیان دەڵێن، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، کەواتە دەبێت مووچە و شایستە داراییەکانی نیڤشکانیش هاوتای شارەکانی خوارووی عێراقی لێبکرێت، هەژارێک لە خانەقین و زاخۆ پێویستە پارەی تۆڕی پاراستنی هەبێت، وەک هەژارێک لە بەسرە."
 
بەگوێرە یاساکانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە بەغدا و هەرێمی کوردستان، نابێت مووچەی مانگانەی نیڤشکان لە 250 هەزار دینار کەمتر بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی سەرژمێری.

راگەیاندنی سەرژمێری: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لە قۆناخی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، چەند رۆژێکی دیکە قۆناخی کۆتایی سەرژمێری دەستپێدەکات و ئەو هاونیشتمانییانەی لە قۆناخەکانی رابردوودا نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن، لەم قۆناخەدا تۆمار دەکرێن.