لە کەمپی مام رەشان لە شێخان پێنج دووکانی ئاوارەکان سووتان

14-07-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی مام رەشان لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج دووکان سووتان.
 
دەیان پیر جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە رووداوی گوت، تەنیا کەلوپەلی دووکانداران سووتاوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. دەشڵێت، هەرزوو ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
 
بەگوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بەرگریی شارستانی، شۆرتی کارەبا هۆکاری رووداوەکە بووە.

 

لە وێنەکاندان دەردەکەوێت کە چەند دووکانێک سووتاون

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە