رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ لە ئاوی رووباری خابوور لە نزیک گوندی دۆلا لە زاخۆ خنکا.
ئەڤیندار زاخۆیی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو گەنجەی خنکاوە ناوی ئاریان یەعقوبە و خەڵکی قەزای سێمێلە. گوتیشی، تەرمەکەی لە ئاودا دەرهێندراوە و رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
رووباری خابوور لە زاخۆ بە سنووری چەندین گونددا تێپەڕ دەبێت و هاونیشتمانییان لە هاویندا بەمەبەستی مەلەکردن رووی تێدەکەن، بەڵام لە بەشێک لەو سنوورە تیمی مەلەوانی لێ نییە و پێشتر رووداو بەدواداچوونی بۆ ئەوە کردووە.
رۆژی دووشەممە، 26ـی حوەزەیرانی 2023، ئەمیر عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا شەش کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئاودا خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ