پۆلیسی لەیلان: تەرمی ئەو سەربازە دۆزرایەوە کە لافاو بردبووی

14-04-2023
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی لەیلان بە رووداوی راگەیاند، تەرمی ئەو سەربازەی سوپای عێراقیان دۆزیوەتەوە کە شەوی چوارشەممە لافاو بردبووی. 
 
ئەو سەربازە لەگەڵ ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکە لە ناوچەی تەرجیل لافاو بردبوونی، بەڵام ئەو دووانەی دیکەیان دوای چەند خولەکێک توانیبوویان خۆیان رزگار بکەن. 
 
شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان بارانێکی زۆر باری و بووە هۆی دروستبوونی لافاو کە لە بەشێکیاندا زیانی لێکەوتەوە. 
 
ئەو سەربازەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی پارێزگای دیوانیەیە و تەمەنی 26 ساڵە. رۆژی پێنجشەممە ئۆتۆمبێلەکەی و بەرەبەیانیی ئەمڕۆش تەرمی خۆی دۆزرایەوە. 
 
عەمید سەڵاح ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی لەیلان دەڵێت، تەرمەکە بۆ ئەنجامدانی رێکاری پزیشکی رەوانەی بەشی دادپزیشکی نەخۆشخانەی شاری پزیشکی لە بەغدا کراوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی حەرەمی مەککە. وێنە: AFP

حەج و عومرە هۆشداری تووند لە حەجی بازرگانی دەدات؛ 'کێشەی شەرعی هەیە'

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هۆشداری تووند لەبارەی بانگەشەی "حەجی بازرگانی" دەدات و دەڵێت، هەر کۆمپانیا و لایەنێک لەو بابەتەدا تێوەبگلێت رووبەڕووی تووندترین سزای یاسایی دەبێتەوە. سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیش دەڵێت، "ئەو جۆرە حەجە کێشەی شەرعی هەیە".