'هەژماری من' بۆ 235 هەزار فەرمانبەر کراوەتەوە و بەغدا دانی پێدا نانێت

14-03-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
فەرمانبەران بۆ دروستکردنی 'هەژماری من' سەردانی بانکەکان دەکەن.
فەرمانبەران بۆ دروستکردنی 'هەژماری من' سەردانی بانکەکان دەکەن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وێڕای ئەوەی حکومەتی عێراق دەڵێت، دان بە کارتی 'هەژماری من' دا نانرێت بۆ پێدانی مووچە، پرۆسەی دەرهێنانی کارتەکە لە بانکە ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 235 هەزار فەرمانبەر کارتەکەیان دەرهێناوە. 
 
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، زۆربەیان فەرمانبەی حکومەتن و هاتوون مامەڵەی دەرهێنانی کارتی بانکی بکەن. هەژماری من، پرۆسەیێکە نزیکەی سێ مانگە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە. 
 
حەسەن عەبدولڕەحمان، مامۆستایە و دەڵێت، "دەبێت هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کارێک بکەن ماندووبوونەکەمان بەفیرۆ نەچێت، من یەک مانگە خەریکی مامەڵەی دەرهێنانم، چۆن دەبێت بڵێن ناخوات." 
 
تاوەکو ئێستا 235 هەزار فەرمانبەر لە رێگەی چوار بانکی ناحکومییەوە هەژماری بانکییان بۆ کراوەتەوە، دوو بانکی دیکەش بۆ هەمان کار رادەسپێردرێن.
 
هەموو بانکەکان مۆڵەتی کاریان لە عێراق وەرگرتووە، بە پێی رێنمایی بانکی ناوەندی عێراق کار دەکەن.
 
ئەحمەد عەبدولخالق، بەڕێوەبەری بانکی جیهانە و دەڵێت، "بەو تەکنیکە و بەو مەرجانەی کە هەر هەژمارێک دەکرێ، هەر پرۆژەیەک جێبەجێ دەکرێ، ئەو پرۆژەیەی جێگیرکردنی مووچە کە لە بەغدا دروستکراوە، پێش ئەوەی پرۆژەی 'هەژماری من' دروست بکرێت، هەمان شێوەیە و هەمان رێچکەی دەگرینە بەر." 
 
دەرهێنانی کارتی هەژماری من لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق دان بەو کارتانە دانانێت و دەڵێت دەبێت لە رێگەی بانکە حکومییەکانەوە بن کە ئەوان دیارییان دەکەن.
 
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "وەزارەتی دارایی عێراق و بەپێی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی پارەی مووچە دەخاتە بانکە حکومییە فیدراڵییەکان کە لە عێراق حەوت بانکی حکومیی فیدراڵی هەن. حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی راستەوخۆ مووچە ناخاتە بانکە ئەهلییەکانەوە." 
 
لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا، پاشەکشە لە تەواوکردنی پڕۆژەی هەژماری من ناکەن تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵیش تەواوی فەرمانبەران دەکەنە خاوەن کارتی بانکی. 
 
بانکەکانیش راسپێردراون لە دەیان شوێن ئامێری (ATM) دابنێن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".