رووداو دیجیتاڵ
لە شاری کەرکووک، بۆ یەکەمجار بە بەشداریی 45 کۆمپانیا، کە 9ـیان لە دەرەوەی عێراق هاتوون، پێشانگەی وەبەرهێنانی خانووبەرە کرایەوە.
ئامانج لە کردنەوەی پێشەنگاکە، دوو لایەنەیە، ئیدارەی شارەکە دەیەوێت کۆمپانیای زیاتر بێنە شارەکە و بە پرۆژەی نیشتوجێبوون شارەکە بەرەوپێش ببەن، لە بەرامبەردا کۆمپانیاکان دەیانەوێت لە رێگەی خستنەڕووی نموونەی کارەکانیان، کاری زیاتریان لە شارەکە دەستبکەوێت.
پێشانگەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی شارەکە، لەنێویاندا رێبوا تەها، پارێزگاری شارەکە رۆژی 12ـی شوبات لە بازاڕی ناوەندی کەرکووک کرایەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت. تۆڕی میدیایی رووداو، سپۆنسەری میدیایی پێشانگەکەیە.