رووداو دیجیتاڵ
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی راگیرانی پڕکردنەوەی فۆرمی بەشداربوون لە پڕۆژەی "هەژماری من" لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسانی پڕۆژەکە رەتی دەکەنەوە کارەکەیان راگیرابێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13-10-2024 بەرپرسێک لە تیمی (هەژماری من) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کارەکەیان لە هیچ شارێک رانەگیراوە و گوتی، "وەکو خۆی بەردەوامە و هیچ کێشەکی نییە."
دەنگۆکان زیاتر دوای ئەوە بڵاوبوونەوە، 05ـی ئەم مانگە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکەیدا لە قەزای کۆیە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامابووانی رێوڕەسمەکەی گوت، "پڕۆژەی هەژماری من پڕۆژەی ئێوە نییە."
بەگوێرەی پڕۆژەکە، لە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتدا نزیکەی 5 هەزار مووچەخۆری سنووری سلێمانی لە رێگەی پڕۆژەکەوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی مووچەیان وەرگرتووە.
تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون و بڕیارە کارتی بانکییان بۆ دروستبکرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە رێگەی بانکییەوە مووچە وەربگرن.
تاوەکو ئێستا 132 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان کارتی بانکییان بۆ کراوە و لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە مانگانە مووچە وەردەگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ