رووداو دیجیتاڵ
بە بەشداریی گۆرانیبێژ و ژمارەیەک میوزیکژەنی گەنج، کۆنسێرتی "ئادەم و هاوڕێیان" لە هەولێر سازکرا، کە تێیدا چەند گۆرانییەکی کلاسیکی کوردی، بە میوزیکی جاز و هاوچەرخ پێشکێش کرا.
لە کۆنسێرتەکەدا ئادەم دلێر وەک گۆرانیبێژ، گەیلان کامەران بە ئامێری کلارنێت، محەممەد دانا بە ئامێری پیانۆ، رەنج سلێمان بە ئامێری تەپڵ، زەکەریا سەڵاح بە ئامێری گیتاری بەیس و ئارێز عەبدولڕەحمان بە ئامێری گیتار بەشدار بوون.
کۆنسێرتەکە لەلایەن پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فێرگەی فرێمینگ و گەلەری سێڤ، کاژێر 19:00ـی رۆژی شەممە 12-10-2024 لە فێرگەی فرێمینگ سازکرا.