لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کۆیە دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا

13-10-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا. 
 
سەنگەر سەعید، کارمەند لە راگەیاندنی هاتووچۆی کۆیە ئەمڕۆ هەینی، 13-10-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ لە نزیک گوندی سێوەسەن لە سنووری قەزای کۆیە دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە. 
 
سەنگەر سەعید گوتی، ئەو دوو هاونیشتمانییە بەناوەکانی بۆتان فەتحوڵڵا و رەوا بورهان، هاوڕێی یەکدی بوون و لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیان لەدەستداوە. 
 
پار لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویاندا؛ 773 رووداویان وەرگەڕان بوون و لە ئەنجامی کۆی رووداوەکان 445 کەس گیانیان لەدەستدا و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە