رووداو دیجیتاڵ
ئەو مامۆستا ئایینییەی لە سلێمانی یەکەم کەس بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی بکات، تەرمەکەی دەرهێنرا و بۆ گۆڕستانی گردی سەیوان گوازرایەوە.
ئەندامێکی بنەماڵەی مامۆستا مەلا رەشید، پێشنوێژ و وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی خانەقای مەحوی لە سلێمانی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تەرمەکە بۆ گۆڕستانی گردی سەیوان گوازراوەتەوە."
رۆژی سێشەممە 2020/10/13 بە چاودێریی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و شارەوانی و ئاسایش تەرمەکە دەرهێنراوەتەوە و گوازراوەتەوە.
بە گوتەی ئەو ئەندامەی بنەماڵەی کۆچکردووەکە، مامۆستا مەلا رەشید کە لە ژیاندا بووە وەسێتی کردووە لە گۆڕستانی گردی سەیوان لای باوکیەوە بنێژرێت.
رۆژی 4 ئاداری 2020 مامۆستا مەلا رەشید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد کە یەکەم تووشبوو بوو بەو ڤایرۆسە بمرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ