رووداو - زاخۆ
دوای نزیکەی دوو هەفتە لە کردنەوەی دەروازەی سنووری سەرزێری لەنێوان باکوور و باشووری کوردستان، بەهۆی ئاڵۆزی و شەڕ لە باکوور هێشتا هاتووچۆی خەڵکی لە دەروازەکەوە سستە.
هاونیشتمانیانی باکووری کوردستان داوای راگرتنی شەڕ و هاتووچۆی ئاسایی لە دەروازەکە دەکەن، هەرچەندە دەروازەی سەرزێری هێشتا بۆ مەبەستی بازرگانی بەکارنەهاتووە، بەڵام ژمارەیەکی کەمی هاونیشتمانیانیش لەو دەروازەوە دێنە باشووری کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ