رووداو دیجیتاڵ
هاوینەهەواری پرژێ لە سنووری گوندی وێزە، ئەمڕۆ پێشوازی لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی خلیسکێنەی سەر بەفر کرد، کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکە بە بەشداریی وەرزشڤانانی ناوخۆیی و بیانی، هەروەها جەماوەرێکی زۆر دەستیپێکرد، کە لە ناوچە جیاوازەکانەوە روویان لەو دەڤەرە کردووە.
رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ئاماژە بەوە دەکەن، ئامانج لە سازدانی فێستیڤاڵەکە، هاندانی وەرزش و ئەو چالاکییانەیە کە خەڵکی لە ناوچە بەفراوییەکان ئەنجامیدەدەن. هەروەها دەرفەتێکە بۆ گەشتیاران تاوەکو لە نزیکەوە لەگەڵ کولتوور و سروشتی دەڤەرەکە ئاشنا بن و چێژ لە دیمەنە دڵڕفێنەکان وەربگرن.
لەگەڵ چالاکییە وەرزشییەکان، چەندین بەرنامەی کولتووری و هونەری رێکخراون کە ڕەنگدانەوەی رەسەنایەتیی ناوچەکەن.
فێستیڤاڵی هاوشێوەی ئەمە بە هۆکارێک بۆ بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری و ناساندنی زیاتری ناوچەکە بە جیهان دادەنرێت.