گالەری

13-02-2023
8 Photos
ئەحمەد عومەر
 
رووداو - مەرەش

ئەمڕۆ زیاتر لە حەوت رۆژە تیمەکان بەردەوامن لە کارکردن بۆ دەرهێنانی تەرمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە یاخود بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان لە مەرەشی باکووری کوردستان، کە چەقی بوومەلەرزەکەیە.
 
لە یەكەم رۆژی بوومەلەرزەكەوە بەشێک لە خەڵک لە مەرەشی باکووری کوردستان لەبەردەم باڵەخانە رووخاوەكانیاندا چاوەڕوانی رزگاركردنی یان دەرهێنانی تەرمی كەسوكاریانن؛ تیمەكان بە رۆژ و شەو بەردەوامن لە لابردنی داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكان.
 
لە مەرەشی باکووری کوردستان مزگەوتێك لە ناوەڕاستی ژمارەیەک باڵەخانەی رووخاودا وەكو خۆی ماوەتەوە و بووەتە شوێنی پشوودانی تیمەكان و نوێژخوێنان.
 
بەگوێرەی دوایین ئامار کە کاژێر 12:07 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی شووباتی 2023 لەلایەن سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی بومەلەرزەکەی مەرەش لە 10 پارێزگادا 31 هەزار و 643 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزار کەسی دیکەش بریندارن.