گالەری

 
رووداو - هەولێر
 
رۆژی 14-2 کە بە رۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) ناسراوە، لەلایەن فرۆشگەکانی هەولێرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-2-2020 ئامادەکاریی بۆ کرا.
 
زۆرترین دیاری لەم رۆژەدا بریتییە لە لقێك گوڵی سوور یاخود ده‌سته‌ گوڵێكی بچووك، چوكلێتی قاوە، كارتی پیرۆزبایی ڤالانتاین، ورچی سوور‌، مۆمی سوور و سپی؛ هەروەها بەشێک لەوانەی بەشداریی مەراسیمەکانی ڤالانتاین دەکەن پۆشاکی سوور و رەش دەپۆشن.
 
ڤالانتاین یه‌كێكه‌ له‌و بۆنانه‌ی له‌ جیهاندا هه‌موو ساڵێك یادی ده‌كرێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی له ‌وڵاتانی ڕۆژئاوا.