کەشناسی پێشبینیی بەفربارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات

12-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نمەباران و بەفر سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و دواتر لە سۆران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "سبەی ئێوارە لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری بەفربارین هەیە."
 
رۆژی پێنجشەممە، 12ـی کانوونی یەکەمی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە نمەباران و بەفر سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت پاشان کاریگەریی شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرە دەبارێت."
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی دەڵێت، "سبەی ئاسمان هەور دەبێت، نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە ناوچەکانی  ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین دەبارێت، پاشان کاریگەری بە لاوازی درێژ دەبێتەوە بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان".
 
سەبارەت بە پلەی گەرمای رۆژی هەینی، کەشناسی رایگەیاندووە: "سبەی پەلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە 3-4 پلە لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی ناوچە سنوورییەکان زیاتر نزم دەبێتەوە بە 4-7 لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ."
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "ئێوارەی 13 و 14ـی مانگە لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی دەکەونە دامێنی چیاکان، ئەگەری بارینی بەفر و باران هەیە."
 
بە گوتەی محەممەد کەمال، لە کۆتا ساتی شەپۆلەکەدا ئەگەری 40٪ هەیە، کە بەفربارینەکە دابەزێت بۆ ئیدارەی سۆران و بەرزاییەکانی سلێمانی، بەو هۆیەوە کەشوهەوا تەواو سارد دەبێت، پلەی گەرما زیاتر لە 7 پلە دادەبەزێت.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی هەینی:
 
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 7 پلەى سیلیزى
دهۆک: 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -1 پلەى سیلیزى
سۆران:  8 پلەى سیلیزى

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.