هاونیشتمانییەکی چۆمان: سوپای پاسداران 65 مانگای گوندەکەمانیان برد

12-10-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە گوتەی هاونیشتمانییەکی گوندی گوندەژۆر، سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ 65 مانگای گوندەکەیانی بردووە، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێ، لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی مانگاکان.
 
گوندی گوندەژۆر سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەرانە لە قەزای چۆمان. سیامەند ئەحمەد خەڵکی گوندەکەیە و بە رووداوی گوت 17 مانگای لێ بردراوە. 
 
هاونیشتمانییەکە دەڵێ "وەک هەمیشە، مانگاکان بۆ لەوەڕ لە قەڵا سەربازییەکانی سەر سنوور نزیک دەکەوتنەوە و کێشەیەکیان نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ (شەممە، 12-10-2024) تەواوی مانگاکانی هەر 9 ماڵی گوندەکە کە ژمارەیان 65 مانگایە لە لایەن پاسدارانی قەڵاکەوە بردران."
 
هاوکات عەبدولوەهاب مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە رێگەی پەیوەندییەکان و پاسەوانی سنووری عێراق بۆ گەڕاندنەوەی مانگان لە هەوڵداین".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.