گالەری

 
رووداو - سلێمانی
 
فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە سلێمانی بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو، تێیدا چەندین کاری هونەری لە میوزیک و گۆرانی پێشکێش کران.
 
لە رۆژی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا، خەڵاتی فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراقەوە بە مەزهەری خالقی، هۆمەر دزەیی، ئەنوەر قەرەداخی، نەسير شەممە و ئیلهام مەدفەعی بەخشرا.
 
دوایین رۆژی فێستیڤاڵی سلێمانی (ئاوازی گەلان) کە رۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 بەڕێوەچوو، بە کۆنسێرتێکی عەلیرەزا قوربانی، هونەرمەندی ئێرانیی کۆتایی بە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە هات.
 
فێستیڤاڵەکە لە 8ی ئەیلوولی 2023 لە سلێمانی دەستیپێکرد و چەندین کۆنسێرت و پانێلی تایبەت بە هونەری لەخۆگرت. تۆڕی میدیایی رووداو رووماڵێکی فراوانی بۆ کرد.
 
فێستیسڤاڵەکە کاری هاوبەشی وەزارەتی رۆشنبیری و زانکۆی ئەمریکیی سلێمانییە، پشتیوانەکەشی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بوو.