بەرەی تورکمانی سکاڵای دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک تۆمار کرد

12-08-2024
هەستیار قادر
A+ A-

 

رووداو دیجیتاڵ

بەرەى تورکمانیى عێراق لە دادگەى فیدراڵى سکاڵای دژى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکووک تۆمار کرد و سەرۆکى فراکسیۆنی بەرەی تورکمانیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "چاوەڕێى ئەنجامى سکاڵاکە دەکەین."
 
محەممەد سەمعان، گوتەبێژی بەرەی تورکمانیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سکاڵامان دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک تۆمارکرد."
 
9ى ئاب ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە بەغدا کۆبووەوە و بەبێ ئامادەبوونى دوو ئەندامەکەى فراکسیۆنی بەرەی تورکمانى لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، حکومەتى خۆجێیی پێکهێندرا.
 
پۆستى پارێزگار بۆ کورد و سەرۆکى ئەنجوومەن بۆ عەرەبە.
 
ئەرشەد ساڵحى، سەرۆکى فراکسیۆنی بەرەى تورکمانى لە پەرلەمانى عێراق لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا دەڵێت، "بەبێ ئەوەى ئەندامانمان لە ئەنجوومەنى پارێزگا بە فەرمی ئاگاداربکرێنەوە، حکومەتى خۆجیێی کەرکووک پێکهێندراوە".
 
ئەرشەد ساڵحى رایگەیاند، چاوەڕێى بڕیارى دادگەى فیدراڵیى عێراق دەکەن لەبارەى سکاڵاکەیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.