رووداو دیجیتاڵ
ئەو ئەسپانەى كە كۆچەرییەكان لە هاويندا باریان پێ سەردەخەن بۆ سەر چياى مونزوور، لە كاتى بەڕەڵاكردنيان بە كوێستانه‌كاندا جوانييەكى دڵڕفێن ده‌به‌خشنه سرووشتی شارۆچكەى ئۆڤاجك سه‌ربه پارێزگاى دێرسم.
شارۆچكەى ئۆڤاجك كە 1500 مەتر لە ئاستى رووى ده‌ریاوه به‌رزه، به شوێنگه‌لى وەك پاركى نيشتمانى دۆڵى مونزور، كانياوەكانى مونزور، دۆڵى مەرجان، تاڤگەكانى كركمەرديڤان و رووبار‌ى حەرامى، و بە سرووشتە نايابەكەى، دەوڵەمەندیى لە رووەك و گژ و گیا، نيشتمانى چەندين جۆر ئاژەڵى كێوییه و هه‌موو ئه‌مانه‌ش جوانييەكى ناوازە دەبەخشنه كوێستانه سەوزەكان.
كۆچەرییەكان، لە مانگى حوزەيراندا لەگەڵ رانە مەڕەكانيان دەچنە كوێستانی كەپير، گوزه‌ركردنی ئەسپه‌كانیان به‌شێوه‌ی پۆل، كە بۆ هێنان و بردن و باركردنى پەنير و خۆراك لە گوندەوە بۆ كوێستانه‌كه بەكاريدەهێنن، دیمه‌نێكی دڵڕفێن دەداتە كوێستانه‌كه.
له كوێستانه‌كه كە رەنگى سەوزى پۆشيوە، ئەسپەكان به له‌وه‌ڕین له‌نێو ئه‌و رووەك و گيايانەى كە لە قەراخى چەم و رووبارەكاندا رواون، خۆيان تێردەكەن و پاشان غاردەدەن، ئەم ديمەنە جوانە بووەتە جێگەى سەرنجى ژينگە دۆستان و وێنەگران.