گالەری

12-07-2023
15 Photos
رووداو دیجیتاڵ 
هەژار جەوهەر و جێگر ئەحمەد 

 

ئاگرێکی گەورە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کەمپی هەرشەم یەک لە عەنکاوەی هەولێر کەوتەوە، تاوەکو کۆنترۆڵکردنیشی بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بووە هۆی سووتانی 16 کەرەڤانە، زیانەکانی ئاگرەکە تەنیا ماددی بوون و زیانی گیانی نەبوو.
 
رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی هەرشەم یەک، کە لە 300 کارەڤانە پێکهاتووە و 270 خێزانی ئاوارەی سەڵاحەدین، ئەنبار، بەعاج و شنگال لەخۆدەگرێت، ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، هۆکارەکانی زوو تەشەنەسەندنی ئاگرەکانیش وەک بەرپرسانی کامپەکە باسی دەکەن، ناڕێکییە لە دروستکردنی کامپەکە، هەروەها ئەو ماددانەی کارەڤانەکانیان لێ دروستکراوە، کە جەمەلۆن و نایلۆنە.
  
هەتاوەکو ئێستا هۆکاری هەڵگیرسانی ئاگرەکەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 12-7-2023) دیار نین، بەڵام پۆلیس دەڵێ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرگریی شارستانی، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
 
نوێنەرێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کەمپەکەوە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و، گوتی "هەرئێستا ئێمە شوێن و پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ زیاندمەندبووانی ئاگرەکە دابین دەکەین و، لە ئێستاشەوە دەستدەکەین بە رێکارەکان بۆ قەرەبووکردنەوەیان".