رووداو - هەولێر
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12-7-2016، ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی ئاشكرا دەكرێن و نمرەكان بڵاودەكرێنەوە.
وەك رووداو زانیویەتی، ئەمڕۆ سێشەممە یەكەمەكانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی لەسەر ئاستی كوردستان و یەكەمەكانی 12 ی وێژەیی و زانستی بانگهێشتی وەزارەتی پەروەردە كراون.
بڕیارە پاشنیوەڕی ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی سازبكات، دوای ئەمەش كاژێر 02:30 خولەك نمرەكان و ناوی یەكەمەكان ئاشكرا بكرێن.
ئەمساڵ 263 هەزار و 954 قوتابی و خوێندکاری پۆلەکانی (نۆیەمی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی و پیشەییەکان)، بە چاودێری 54 هەزار و 301 چاودێر و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر لە 4 هەزار و 270 هۆڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە.
لەگەڵ رووداو بن، نمرەكان بە ئاسانترین شێوە بڵاودەكەینەوە..
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ