لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە حاجیاوا دوو کەس برینداربوون

12-06-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای حاجیاوای سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو کەس برینداربوون. 
 
رووداوەکە رۆژی دووشەممە کاژێر 03:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ روویداوە. عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە رووداوی گوت، رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و تەکسییەکدا بووە. 
 
دوو کەس، بەگوتەی عەلی عەبدوڵڵا، لە رووداوەکەدا "بە سووکی" برینداربوون. 
 
لەبارەی هۆکاری روودانی رووداوەکە، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین دەڵێت، تیژڕۆیی و پابەندنەبوون بووە بە رێنوێنییەکانی هاتووچۆ. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە