بەفربارین ئاستەنگی بۆ رێگەکانی سنووری ئیدارەکانی سۆران و راپەڕین دروستکردووە

12-01-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی بەفربارینەوە لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین چەند رێگەیەک ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروستبووە. بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، بۆ کاری زۆر پەلە نەبێت، رێگەکان بەکارنەهێنن.
 
رائید رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-01-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەواوی رێگەکانی سنووری قەزای چۆمان بەهۆی بەفربارینەوە ئاستنەگی هاتووچۆیان بۆ دروستبووە".
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، رێگەکانی سنووری قەزای چۆمان بە گشتی و بەتایبەت سنووری حاجی ئۆمەران و زینی وەرتێ بۆ ئۆتۆمبێل ئاستەنگی هاتووچۆیان تێدا دروستبووە.
 
رەوەند مەغدید داوای لە شۆفێران کرد، بۆ کاری "پەلە و ناچار"ی نەبێ رێگەکانی سنووری قەزای چۆمان بەکارنەهێنن.
 
بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیان تیمەکانیان توانیویانە چوار کەس لە سنووری چۆمان رزگار بکەن، کە بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لەنێو بەفردا گیریان خواردبوو.
 
بەرگریی شارستانیی راپەڕین: لە کێلێ هاتووچۆ وەستاوە
 
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینیش شەوی رابردوو بەفر باریوە. نەقیب عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ژمارەیەک بارهەڵگر لە دەروازەی کێلێ لە شەوی رابردووەوە گیریان خواردووە".
 
عەلی قادر گوتی: "لە زینی وەرتێ لە دیوی ئیدارەی راپەڕینەوە هاتووچۆ ئاساییە، بەڵام لە دیوی ئیدارەی سۆرانەوە هاتووچۆ ئاستەنگی بۆ دروستبووە".
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین گوتیشی، تیمەکانیان رەوانەی دەروازەی کێلێ کردووە و سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود نزووری، خەڵکی گوندی نزووری سەر بە قەزای باتیفای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ قسە بۆ غەریب مەجید، پەیامنێری رووداو دەکات.

خەڵکی گوندە سنوورییەکانی زاخۆ بە چەکدانانی پەکەکە دڵخۆشن؛ 'باشترین بڕیار بوو'

هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەڵێت، ''باشترین بڕیار بوو و لە بەرژەوەندیی هەموو کوردستاندایە''؛ گوتیشی، شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا زیاتر لە هەر شوێنێک زیانی بە زاخۆ گەیاندووە.