سێ خەڵاتی GGC بە پەیامنێرانی رووداو درا

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە رێوڕەسمی خەڵاتکردنی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی باشووری رۆژهەڵات (GGC)، سێ پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو خەڵات کران.
 
لە ئامەد، دوێنێ شەممە، 11.1.2025، رێوڕەسمی خەڵاتکردنی رۆژنامەنووسانی سەرکەوتووی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی باشووری رۆژهەڵات بەڕێوەچوو. تۆڕی میدیایی رووداو، تاکە میدیا بوو کە لەو رێوڕەسمەدا سێ خەڵاتی بەدەستهێنا.
 
عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری رووداو لە ئامەد بە هەواڵی "ئەو دەنگەی لەژێر داروپەردوودا خنکا" خەڵاتی باشترین هەواڵی کوردی وەرگرت.
 
هەروەها بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە ئەنقەرە شەوکەت هەرکی بە هەواڵی "ئازەربایجان و ئەرمەنستان شەڕیان کرد: کورد ئاوارە بوون" خەڵاتی مانسیۆنی بەدەستهێنا.
 
هەر لە رێوڕەسمەکەدا، محەممەد کانەوی، کامێرامانی رووداو لە بەشی باشترین هەواڵی کوردی خەڵات کرا.
 
یاریدەدەری پارێزگاری ئامەد، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئامەد، غالیب ئەنساریئۆغلو، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە ئامەد، سەزگین تانریکولو، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئامەد و چەندین میوانی دیکە لە رێوڕەسمی خەڵات بەخشینەکە ئامادە بوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە