نێچیرڤان بارزانی لە بەغدایە؛ ئامانجی سەردانەکەی چییە؟

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
 
بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە. 
 
رووداو زانیویەتی جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و لایەنی دیکەی شیعەش کۆدەبێتەوە. هاوکات بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش کۆببێتەوە.
 
 
کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە دەبن، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممەش بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات کە بڕیارە هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبن. 
 
بە گشتی ئەو دۆسیانە لەنێوان هەولێر و بەغدا هێشتا چارەسەر نەکراون تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان دەبن: 
 
- شایستە و بەشەبودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان
 
- هەمواری یاسای بودجە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان
 
- کێشەی دەروازە سنوورییەکان و بازرگانی
 
- کێشەی ماددەی 140 و ناوچەکان

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە