پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازیی دەکات

12-01-2020

23:46

کۆبوونەوەی پەرلەمان کۆتاییهات و خوێندنەوە بۆ چوار ماددەی پرۆژەیاسای چاکسازیی کرا

-
کاژێر 11:25 خولەکی ئەمشەو (یەکشەممە 12-01-2020) دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و خوێندنەوە بۆ چوار ماددەی پرۆژەیاسای چاکسازیی کرا. بڕیاریشە رۆژی دووشەممە خوێندنەوە بۆ ماددەکانی دیکە بکرێت. 
 
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ئەمشەو تاوەکو ماددەی چوارەمی پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا و دانیشتنی پەرلەمان کاژێر 10:30ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە دەستپێدەکاتەوە".
 
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە پرۆژەیاسای چاکسازیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە.
 
پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە 19 ماددە پێکهاتووە و لە دانیشتنی ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ چوار ماددەی پرۆژەکە کرا.
 
زیاتر بخوێنەوە

22:51

پێشەوا هەورامانی: پێویستە مووچەی کەمئەندامان زیادبکرێت

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەکاتی بەشدارییکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتییەکی زۆر جیدی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هەبوو". دەڵێت "نابێت کەمئەندامان رۆژ بژمێرن بۆ مووچەکانیان و 100 هەزار دینار بۆ ئەوان هیچ نییە. داوامانکرد ئەو ناپوختییەی لەنێو لیستی کەمئەندامان هەیە دەستکاری بکرێت و مووچەکانی ئەوانەی کە شایستە نیین و چەند ساڵە بە گەندەڵی ئەو مووچانە وەرگرتووە ببڕدرێت و بخرێتە سەر مووچەی ئەوانەی کە شایستەن".
 
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت "یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی کە قسەی لەسەرکرا و پرسێکی هەستیاربوو، پرسی کەسوکاری شەهیدانە و داوامان لە حکومەت و وەزیری شەهیدان کرد زۆر بەوردی مامەڵە لەگەڵ مووچەی ئەواندا بکرێت".
زیاتر بخوێنەوە

21:55

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ چوار ماددەی پرۆژەیاسای ‏چاکسازی دەکات

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرۆژەیاسای ‏چاکسازی
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای ‏چاکسازی ‏بەردەوامە و ئەمشەو پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ چوار ماددەی ‏پرۆژەکە دەکات.‏
 
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو تاوەکو ‏ماددەی چوارەمی پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و ‏دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت و ‏دانیشتنی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی ماددەکانی دیکە، کاژێر 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ‏13-01-2020 دەستپێدەکاتەوە.‏
 
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا وەزیرە پەیوەندیدارەکان ‏بە پرۆژەیاسای چاکسازی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون و ‏وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە.‏
 
پرۆژە یاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ‏ئیمتیازاتەکانی دیکە لە 19 ماددە پێکهاتووە و لە دانیشتنی ئەمڕۆی ‏پەرلەمان خوێندنەوە بۆ چوار ماددەی پرۆژەکە کرا.‏
زیاتر بخوێنەوە

21:14

ئامانج رەحیم: بەهیچ شێوەیەک مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی کەمناکرێتەوە

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی کە مووچەکانیان کەمناکرێتەوە.
 
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "دڵنیایی دەدەینە کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی کە بەهۆی پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە، مووچەکانیان کەمناکرێتەوە، بەڵکو هەوڵدەدەین مووچەکانیان هاوتای مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە عێراق بکرێت".
 
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، خەڵکێکی زۆر ناوەکانیان خراوەتە ناو لیستی شایستەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و دەبێت جارێکی دیکە ئەو لیستە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و رێکبخرێتەوە.
 
زیاتر بخوێنەوە

14:27

پەرلەمانی کوردستان رۆژی بۆنە فەرمییەکانی پێکهاتەی تورکمانی پەسندکرد

پەرلەمانی کوردستان رۆژی بۆنە فەرمییەکانی پێکهاتەی تورکمانی پەسندکرد
پەرلەمانی کوردستان رۆژی بۆنە فەرمییەکانی پێکهاتەی تورکمانی پەسندکرد
 
رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەبڕیاری دیاریکردنی رۆژە فەرمییەکانی پێکهاتەی تورکمان لە هەرێمی کوردستان پەسندکرد.
 
بەپێی بڕیارەکە، 17ـی تشرینی دووەم بە رۆژی زمانی تورکمان دیاریکرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 1992 لەو رێکەوتەدا یەکەم قوتابخانەی تورکمانی لە هەولێر کراوەتەوە.
 
رۆژی 25ـی شوباتیش بە رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی دیاریکرا ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 1911 لەو رێکەوتەدا یەکەم رۆژنامەی تورکمانی لە کەرکووک دامەزراوە.

 

ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیاری بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان هەنگاوێکی گرنگە و یەکەمجارە لە پەرلەمان بڕیارێکی وا دەربچێت و تایبەت بێت بە پێکهاتەکانەوە. ئەوە گرنگیدانە بە پێکهاتەکان و نیشانەی ئەوەشە بێ جیاوازی گرنگیان پێدەدرێت".
 
ئایدن مەعرووف ئاماژەی بەوەشکرد "دیاریکردنی رۆژەکانی 17ـی تشرینی دووەم وەکو رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی و 25ـی شوبات وەک رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی، کارێکی گرنگە".
 
هیمداد سه‌باح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند "دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م، سه‌ردانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانمان بن و ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنین. سوپای سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌ڵوێستیان نواند و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌بڕیاره‌كه‌ كرایه‌ یاسایه‌كی فه‌رمی". 
 
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی گوتیشی "له‌ مێژووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مجاره‌ بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان په‌سندبكرێت و ببێته‌ یاسایه‌ك. په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م شانازییه‌ی به‌ركه‌وت و سه‌لماندییان كه‌ چه‌نده‌ په‌رۆشی پێكه‌وه‌ژیانن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی توركمان كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌ كوردستان. ئێمه‌ی توركمانیش سوپاسیان ده‌كه‌ین. هیوادارین په‌رله‌مانی عێراقیش چاو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بكات و به‌یاسا مافی توركمان دیاریبكات كه‌ سێیه‌م گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی ئه‌م وڵاته‌یه‌". 

 

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامدەبێت و کاژێر 03:30 خولەک دەستدەکرێت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازیی.

زیاتر بخوێنەوە

12:27

چەند وەزیر‌ێكی حكومەت لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا ئامادەدەبن

پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی پرۆژەیاسای چاکسازی دەکات
 
رووداو - هەولێر

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا كە خوێنەوەی دووم بۆ پرۆژەیاسای چاكسازی دەكرێت، چەند وەزیر ‌و بەرپرسێكی حكومی ئامادەی دانیشتنەكە دەبن.
 
هێڤیدار ئەحمەد،  لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان بانگهێشتی فەرمی بۆ چەند وەزیر ‌و بەرپرسێكی حكومی چووە.
 
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاماژەوەی بەوە کرد، "بانگهێشتی هەریەك لە وەزیرانی ناوخۆ ‌و دارایی ‌و پێشمەرگە ‌و كاروباری شەهیدان ‌و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان ‌و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ‌و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە".
 
ئەمڕۆ یەكشەممە لە پەرلەمانی كوردستان خوێنەوەی دووم بۆ پرۆژەیاسای چاكسازی دەكرێت.
زیاتر بخوێنەوە

11:57

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازییەوە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازییەوە دەستیپێکرد
 
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای چاکسازی دەستیپێکرد. لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م دەکرێت بۆ پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 87 ، 88 ،89 ، 92) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
 
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: "به‌ر له‌ ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان فراکسیۆنی پارتی کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، بڕیاردا 1- پرۆژه‌ی چاکسازی ده‌بێ په‌سندبکرێ و سازشی له‌سه‌ر ناکرێ 2- کارێک ده‌که‌ین له‌ پێناو چه‌سپاندنی زیاتری دادپه‌روه‌ری، کارێک بکه‌ین ویژدان ئاسوده‌بکه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌سه‌رووی هه‌موو شتێک بێت".
زیاتر بخوێنەوە

11:00

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازیی دەکات

پەرلەمانی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-1-2020 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازیی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە دەکات، هاوشێوەی خولی چوارەمی پەرلەمان ناڕەزایەتییەکی زۆر دژی پرۆژەیاساکە دروستبووە، بەتایبەت ئەو ماددەیەی باسی خانەنشینی پلە باڵاکان دەکات. 
 
ئەندامانی لیژنەی دارایی سێ فراکسیۆنی پەرلەمان سەرەڕای واژۆکردنی پرۆژەکە، بەڵام تێبینیان لەسەری هەیە. ژمارەیەک رۆژنامەڤان و چالاکڤان کەمپینێکی ناڕەزاییان دروستکردووە، داواده‌كه‌ن خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ت، په‌رله‌مانتار، وه‌زیر، به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان، دادوەر و راوێژکاران، هاوشێوەی بەغدا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنرێتەوە‌، ئەگەر بەو شێوەیە پەسند بکرێت داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن یاساکە رەتبکاتەوە. بەپێچەوانەوە هەڕەشەی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیی دەکەن.
 
ئەو رۆژنامەڤان و چالاکڤانانە دەشڵێن، ده‌بوایه‌ ئه‌و یاسایه‌ له ‌ئاست قۆناخه‌كه‌ و داواكاریی خه‌ڵك بوایه ‌و ره‌چاوی سه‌دان هه‌زار ده‌رچووی دانه‌مه‌زراوی بكردایه‌ و چاره‌سه‌ری دامه‌زراندن یان هه‌لی كاری بۆ ئه‌وان تێدابوایه،‌ نه‌ك مووچه‌ی 3 ملیۆن و 250 هه‌زار دینار بۆ خه‌ڵكانێك كه‌ ته‌نها چوار ساڵ په‌رله‌مانتار یان وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار بوون.
 
رۆژی 16ی مانگی رابردوو پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینى، مووچه‌، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیکە کرد لەو کاتەوە پرۆژەکە لای لیژنە تایبەتەکانی پەرلەمانی کوردستانە بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆیانی لەبارەوە بنووسن .
 
رووپاک ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "قسە ‌و هەڵوێستی هەندێک‌ پەرلەمانتار لە سۆشیاڵمیدیا لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازی سەرسامی كردوین. هەندێک‌ پەرلەمانتار لە كۆبوونەوەكاندا شتێك دەڵێن ‌و لە سۆشیاڵمیدیا شتێكی دیكە".
 
ئەندامی لیژنەی یاسایی دەڵێت، "یەكێك لە ناڕەزایەتییەكانیش لەسەر خانەنشینیی پەرلەمانتارانە کە ئەگەر مەرجی تەمەن ‌و خزمەتیش نەبێت، بە لە 40% مووچەكەی خانەنشین دەبێت، داواشمان كردووە كۆبوونەوەی سبەی كە خوێندنەوەی دوومی پرۆژەیاسای چاكسازی تێدا دەكرێت، بەشێوەی راستەوخۆ بێت ‌و پەخش نەبڕدرێت".
 
پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە، لە خولی پێشووی پەرلەمان پەسندکرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵک لە مووچە و خانەنشینی پلەباڵاکان و کەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران پرۆژەکە گەڕێندرایەوە بۆ حکومەت.
 
زیاتر بخوێنەوە