رووداو - سەقز
لە هۆڵی شانۆیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، چواردەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز بەڕێوەچوو، تێیدا 12 شانۆ بۆ بەشی کێبڕکێ و 3 شانۆ بۆ بەشی بڵاوکردنەوە هەڵبژێردران.
فێستیڤاڵی شانۆی کوردی 18ساڵ پێش ئێستا لە ساڵی 78ـی ھەتاوی دەستیپێکردووە، لە دوو قۆناخدا بەڕێوەچوونی راگیراوە، بەڵام دوای ھەر راگیرانێک دەستیپێکراوەتەوە. پێشوازی خەڵکیش لە نمایشە شانۆییەکان بە گەرمی بووە.