گالەری

11-11-2018
12 Photos
هانا لینچ

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێر خۆپیشاندان دژی بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی سێ سەرکردەی پەکەکە ئەنجامدرا.

خۆپیشاندانەکە بۆ ئیدانەکردن و داواکردن بوو لە ئەمریکا لە لەو بڕیارەی لەبارەی سێ سەرکردەی پەکەکە پاشگەزببێتەوە.

خۆپیشاندەران درووشمێکی سەرەکییان بەرزکردبووەوە، ئەویش "ئەوان لەناو دڵی ئێمەدان، وەرن بیانگرن.. ئێمە شۆڕشگێڕەکانمان نافرۆشین"، بوو.

رۆژی سێشەممەی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، ئەمریکا بڕیاریداوە بە پێدانی بەخشش بەو کەسانەی کە زانیاری لەبارەی شوێنی سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە دەدەن، بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج.

بەپێی لیستەکەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەمشێوەیە: "موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلار".