رێوڕەسمی 'سوارکردنی پەری' لە لالش بەڕێوەچوو

11-10-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
رێوڕەسمی سوارکردنی پەری لە لالش.
رێوڕەسمی سوارکردنی پەری لە لالش.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کوردانی ئێزدی لە ناوچە جیاجیاکانەوە روویان لە لالش کردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە رێوڕەسمی 'سوارکردنی پەری' دا بکەن. 
 
لە ئایینی ئێزدییاتی دا، پەری پەڕۆی پیرۆزن. هەریەکەیان نیشانەی فریشتەیەکە. پەیڕەوانی ئێزدی نزاکانیان لەڕێگەی ئەو پەڕۆیانە دەکەن. 
 
دای بەسێ، ئاوارەی شنگالە، لە کەمپی بێرسڤێوە چووەتە لالش.  حەوت شەو و حەوت رۆژی جەژنی جەما لەوێ دەمێنێتەوە. بە دەنگەکەی خەمی بەشداربووان دەڕەوێنێتەوە و دڵیان خۆشدەکات. 
 
بەسێ قاسم دەڵێت: "لە یەکەم رۆژەوە هاتووم. خزمەت دەکەم و گۆرانی دەڵێم، وەکو غەریبۆ، میر مح، هەرچییەکی ئەم خانمانە بیانەوێت بۆیان دەڵێم. داوا لە خودا و لالشی نوورانی دەکەین مافی کچ و بووکەکانمان بزر نەبێت." 
 
'سوارکردنی پەری' رێوڕەسمی رۆژی چوارەمی جەژنی جەمایە؛ حەوت پەری وەکو ئاماژە بۆ حەوت فریشتە. بە ئاوی کانیا سپی مۆردەکرێن. هەرکەسێک بیەوێت خێرێک بکات، پەری لەسەر سەری دادەنرێت. 
 
بە رێوڕەسمی ئایینی لەگەڵ دەنگی دەف بەرەو شوێنەکەی دەبەن. 
 
شیار خودێدا، مامۆستایە و دەڵێت: "حەوت پەری سواردەکرێن. هەریەکێکیان نیشانەی فریشتەیەکە، ئیزرائیل، جبرائیل، میکائیل، دەردائیل، شەمکائیل، عەزازیل، ئیسرافیل. لەسەر زەویش خەڵکی جوامێر هەن. وەکو مەلک فەخرەدین و شێشمس. پەریی ئەوانیش سواردەکرێن. ئەمڕۆ پەری سوارکران. من بەشدارییم لە [سوارکردنی] پەرییەک دا کرد وەکو چاکەیەک بۆ خۆم. میر و بابەشێخ لێیان پیرۆزکردم و سوارمان کرد. ئیشەڵڵا خێر بەسەر زەویدا بڕژێت." 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا: 70 - 80 رۆژنامەڤان دەبەینە هەرێمی کوردستان

سەندیکای رۆژنامەڤانانی یەکێتیی ئەورووپا، لە راپۆرتتێکدا باس لە وردەکاریی سەردانی شاندێکی باڵایان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و لە پێگەی فەرمی سەندیکاکەیان راپۆرتێکیان لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە. ئەندامێکی سەندیکاکە بە رووداوی راگەیاند، لە داهاتوودا بەنیازن بە دەیان رۆژنامەڤانی ئەورووپی بێننە هەرێمی کوردستان و لەنزیکەوە دۆخی رۆژنامەڤانان ببینن.