زانکۆی سلێمانی: 22ی تشرینی یەکەم دەوام دەستپێدەکاتەوە

12-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، "22ی تشرینی یەکەم بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دیاریکراوە". ئەوەش دوای ئەوە دێت، بڕیاربوو 28ی ئەیلوول خوێندن لە زانکۆکەکە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن ‌و پاككردنەوەی بەشە نێوخۆییەكان دەوام دواخرا.
 
یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هۆکاری دواخستنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی، نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن ‌و پاككردنەوەی بەشە نێوخۆییەكان بوو. پێویستمان بە 735 ملیۆن دینار بوو و نووسراومان بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو، رۆژی پێنجشەممە وەڵامیان داینەوە کە ئەو بڕە پارەیەمان بۆ خەرج دەکرێت."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی گوتیشی، "لە رۆژی 13ی تشرینی یەکەمی 2024ەوە خوێندکاران دەتوانن سەردانی زانکۆ بکەن بۆ راییکردنی کاروباری بەشە نێوخۆییەكان. 22ی ئەم مانگەش یەکەم رۆژی دەوامی فەرمیی زانکۆی سلێمانی دەبێت."
 
یۆهان عوسمان دەڵێت، "ساڵانە دەتوانین 5000 بۆ 6000 خوێندکار لە زانکۆی سلێمانی وەربگرین. بۆ ئەم ساڵیش زانکۆی سلێمانی دەتوانێت 6735 خوێندکار وەربگرێت. ئێستا 23 هەزار خوێندکارمان هەیە."
 
سەبارەت بە بەشە نێوخۆییەكان، ئەو بەرپرسە لە زانکۆی سلێمانی گوتی، "زانکۆی سلێمانی 30 بەشە نێوخۆیی هەیە. بۆ ئامادەكردن ‌و پاككردنەوەی بەشە نێوخۆییەكان ئەم ساڵ پێویستمان بە 735 ملیۆن دینار هەیە."
 
لە زانکۆی سەلاحەدین 4ی ئەیلوول دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی بوو.
 
لە زانکۆی دهۆکیش لە 3ـی ئەیلوولدا ساڵی نوێی خوێندنی بۆ خوێندکارانی قۆناخەکانی دووەم، سێیەم و چوارەم دەستیپێکرد. 
 
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانیش بە رووداوی گوت، "هەر زانکۆیەک رۆژژمێری تایبەت بە خۆی بۆ دەستپێکردنی دەوام و خوێندن هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.